zagros news agency

ئەستێرەیەکی بایرن میونخ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

دوای ئەوەی دوێنێ شەو لە گەڕی دەیەمی بۆندسلیگای ئەڵمانیا بایرن میونخ و کۆڵن بە تاکە گۆڵێک یەکسان بوون ڕووداوەکانی ناو یارییەکە بووە گرێیەکی توند لەسەر دڵی هاندەرانی یانە باڤاریەکە ئەمەش بەهۆی پێکانی هاری کەینی ئەستێرەی یانەکەیان و باشترین یاریزانی ساڵی 2026.

پشکنینە سەرەتاییەکان ئەوەیان دەرخست بوو هاری کەین بەستەرەکانی پاژنەی پێی دووچاری پچڕان بوونە بەوهۆیە بۆ ماویەک لەیاریگاکان دادەبڕێت ئەمڕۆش دوای کۆتا پشکنینەکان نەشتەرگەری بۆ پاژنەی شازادە هاری کراوە و بۆ ماوەی چەند مانگێک لەیاریگاکان دادەبڕێت ئەمەش دەبێتە گورزێکی توند بۆ کۆمپانی ڕاهێنەر.

هاری کەین ئەم وەرزە بۆتە چەکێکی قورسی بایرن میونخ لەهێڵی پێشەوە و یاریزانەکە دوای ئەوەی وەرزی ڕابردووش توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لەماوەی ڕابردووشدا وەکو باشترین یاریزانی ساڵ بووە براوەی خەڵاتی باڵۆندۆر،بەڵام ئەم پێکانە دڵەڕاوکێ دروست دەکات بۆ هاندەرانی سەبارەت بە ئاستی داهاتووی یاریزانە 33 ساڵەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 3

hakar herki

ناڕەزایی فەرەنسا بەرامبەر بڕیاری ناوبژیوان لە یارییەکەی پاراگوای

ahamd.luqman

ڕۆناڵدۆ هۆکارێکە بۆ چوونی یاریزانانی ئەوروپی بۆ سعودیا

یاسین