بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بە گشتی جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، هاوکات لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەری بارینی کەمێک باران هەیە.
کەشوهەوای ئەمڕۆ (شەممە ٢١ی تشرینی دووەم):
ئاسمانی هەرێم بە گشتی پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک باران. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (٥ تا ١٥ کم/کاتژمێر) بە ئاراستەی گۆڕاو، مەودای بینینیش لەنێوان (٩ بۆ ١٠ کم) دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ (١ تا ٢) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

کەشوهەوای سبەی (یەکشەممە ٢٢ی تشرینی دووەم):
ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان. خێرایی با، ئاراستەی با و مەودای بینین بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ دەمێننەوە، بەڵام پلەکانی گەرما (١ تا ٢) پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی (ئەمڕۆ / سبەی):
- گەرمیان: ٢٤ / ٢٦
- چەمچەماڵ: ٢٣ / ٢٤
- هەولێر: ٢٢ / ٢٤
- هەڵەبجە: ٢٢ / ٢٤
- سلێمانی: ٢١ / ٢٣
- دهۆک: ٢٠ / ٢٣
- زاخۆ: ٢٠ / ٢٤
- پیرمام: ٢٠ / ٢١
- حاجی ئۆمەران: ١٤ / ١٥