کۆمپانیای گووگڵ تۆڕێکی ئینتەرنێتی هاوشێوەی لە شێوەی ڕەهەندێکی ئاوێنەیی بەرفراواندا پەرەپێداوە تاکو وەک ژینگەیەکی داخراو و سەلامەت خزمەت بکات بۆ ڕاهێنانی بریکارە زیرەکەکانی وێبگەڕی کرۆم و ئەم هەنگاوەش بە مەبەستی فێرکردنی سیستەمەکانی ژیریی دەستکردە بۆ گەڕان و ئەنجامدانی کردارەکان لە ناو وێبدا بەبێ ئەوەی هیچ مەترسییەکی دەرچوون لە کۆنتڕۆڵ یان دروستکردنی کێشە لەسەر تۆڕی راستەقینەی ئینتەرنێت دروست بکەن و تیمەکانی گەشەپێدان لە ڕێگەی ئەم ژینگە پارێزراوەوە دەتوانن بە شێوەیەکی ورد هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی ژیریی دەستکرد بکەن پێش ئەوەی بۆ بەکارهێنەران لە جیهانی ڕاستەقینەدا بەردەستی بکەن.

