zagros news agency

چات جی پی تی تایبەتمەندیی “نووسینەوەی دەنگی ڕاستەوخۆ” بەردەست دەکات

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای (OpenAI) لە نوێترین هەنگاویدا، تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی “نووسینەوەی دەنگی ڕاستەوخۆ” بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی چات جی پی تی کارا کرد.

ئەم تایبەتمەندییە نوێیە لە تەواوی وەشانەکانی ماڵپەڕ، ئەپڵیکەیشنی کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکاندا بەردەست خراوە. لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە، بەکارهێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ قسە بکەن و هاوکات بە شێوەیەکی دەستبەجێ (کاتی ڕاستەقینە) قسەکانیان بگۆڕدرێت بۆ دەقی نووسراو، بەبێ ئەوەی پێویست بکات چاوەڕێی کۆتاییهاتنی تۆمارکردنی دەنگەکە بکەن.

بەکارخستنی ئەم تایبەتمەندییە دەبێتە هۆی خێراتربوونی پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی پەیامەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی کارایی بەکارهێنەران لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانە دەنگییەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Google کۆتای بە ئەپی Podcast دێنێت

یاسین

کۆمپانیای شاومی یەکەمین مۆبایلی MIX Flip نمایش کرد

یاسین

فەیسبووک (Meta) تایبەتمەندیی پاراستن و نوێ بەرز دەکات بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران

سەڵاح