zagros news agency

وەزیری نەوتی عێراق دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی ڕەت دەکاتەوە

 

وەزیری نەوتی عێراق، باسم محەممەد خوزەیر عەبادی، دەنگۆکانی دەستلەکارکێشانەوەی ڕەت کردەوە و بە تەواوی بە بێبنەما و دوور لە ڕاستی وەسفی کردن.

باسم محەممەد خوزەیر عەبادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ـی ڕاگەیاند کە بابەتی دەستلەکارکێشانەوەی هەواڵێکی تەواو دوور لە ڕاستییە و هیچ بنەمایەکی نییە.

جەختی کردەوە کە ئەو بەرپرسیارێتی و ئەمانەتێکی هەڵگرتووە، و هەر کاتێک لە داهاتوودا بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە بدات، ئەوا بە ئاشکرا لە بەردەم حکومەت و تەنانەت لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیشدا ڕایدەگەیەنێت، و ئەم بڕیارەش بە پلەی یەکەم پشت بە ئاستی کارکردن و پێشهاتەکانی ڕۆژانی داهاتوو دەبەستێت.

وەزیری نەوت ئاماژەی بەوە دا کە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییان بەسەردا دەسەپێنێت بۆ پاراستنی سامانی نەوتیی وڵات، جێبەجێکردنی بنەمای دانانی کەسی شیاو لە شوێنی شیاو، و بەردەوامبوون لە ڕاگرتنی دۆسیەکانی گەندەڵی لە ناو وەزارەتدا.

ڕوونی کردەوە کە ئەم هەنگاوانە کارێکی ئاسان نین، بەو پێیەی ڕووبەڕووی گوشار دەبنەوە لەلایەن چەندین لایەنی جیاوازەوە، بەڵام دووپاتی کردەوە کە ئەو گوشارانە لە ئەنجامدانی ئەرکە پیشەیی و نیشتمانییەکانیان ساردیان ناکەنەوە، و هەڵسەنگاندنی کارەکانی وەزیری نەوت و وەزارەتیش لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی حکومەتدا دەمێنێتەوە و لەسەر بنەمای دەستکەوتە مەیدانییەکان دەپێورێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : ئەگەری لێزمە باران و هەورە تریشقە هەیە

سەڵاح

هەژماری بانكی بۆ خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و خاوەنپێداویستییانی تایبەت دەكرێتەوە

یاسین

کەشناسی هەرێم: پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح