zagros news agency

کوردستان خۆى ناچەمێنێت

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

ئەوە بڕیارانەى کە عەلى زەیدى راگەیاندووە، سەلمێنەرى ئەو راستییە کە ، درێژەپێدەرى هەمان پیلانگێرى و زێهنیەتى حکوومەت یەک لەدواى یەکەکانى عێراقە بەرامبەر کوردستان و مافەرەواکانى گەلى کورد ، کە دەیان ساڵە بە ئاگر و ئاسن و کیمیاباران وئەنفال و مووشەک و درۆن و گەمارۆى ئابوورى ویستیوویانە ئیرادە و شکۆى خەڵکى کوردستان بشکێنن و هەمیشە بە ژێر دەستى فاشیزمەکانى بەغدا بمێنێتەوە ، پلانى کۆنتڕۆڵکردنى ناوچە سنوورییەکان و بیرنەتەوەییەکان چ جیاوازییەکى هەیە لەگەڵ داگیرکردنێکى قۆناغ بە قۆناغ و نەخشە بۆ دارێژراو بەناوى کۆنترۆڵکردن، کاتێک دەسەڵاتدارانى بەغدا باسى جێبەجێکردنى دەستوور و یاسا دەکەن ، دواى 21 ساڵ کوا جێبەجێکردنى دەستوور؟ ، چى لێهات گەڕانەوەى کەرکووک و نیوەى خاکى کوردستان ، بەڵام پێوستە باش بزانن دواى سەد ساڵ داگیرکردن و چەوساندنەوەى گەلى کورد ، بە چاوساغى کۆمەڵێک مورتەزەقە و چڵکاوخۆر، خەڵکى کوردستان لە هەموو کاتێک هوشیارتر و بەئاگاترە و دژى هەموو ئەو پێشێڵکارییانەى دەوەستێتەوە کە ئامانجیان لێدانى ژێرخانى کوردستانێکى بەهێزتر و گەشەسەندووترە
ئەمڕۆ خەڵکى کوردستان تەبا و یەکهەڵوێستە بەرامبەر هەموو ئەو بڕیار ومەرامە نەگریسانەى کە جارێکى تر دەسەڵاتدارانى فاشیزمى عێراق دەیانەوێت ڕووبەڕووى قەوارەى هەرێمى کوردستانى بکەنەوە . وێراى هەموو جیاوازییەکان هەر کاتێک خاک و قەوارەى کوردستان ڕووبەڕووى هەر جۆرە پیلانگێرى و هەڕەشەیەک بووبێتەوە ، گشت چین توێژەکان و هەموو حزب ولایەنە کوردستانییەکان ، سەرکردە و پێشمەرگە و هەمووان بوونەتە قەڵغانێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر جۆرە ستەمکارییەک و خەونى داگیرکردن دەوستێەوە
بەدڵنییاییەوە ئەوەى جارێکى تر فاشیزمەکانى بەغداى لە بەڵێنەکانیان بۆ پابەندبوون بە دەستوور و ڕێککەوتننەکان پاشگەز کردۆتەوە ، بەڕێگەى دەرکردنى بڕیارى تاکڕەوانە ودیکتاتۆرانە لەلایەن سەرەکوەزیرانى عێراقەوە، ئەمە خۆى لەخۆیدا ئاماژەیە بەو زێهنیەتە دیکتاتۆڕانە و ناوەندگەڕایی عێراق کە سەد ساڵە وەک شوناسێک پێدەناسڕێتەوە ، رۆژ بەرۆژ مەرامەکانیان زیاتر ئاشکرا دەبێت ، ئەوەى بەدرێژایی مێژوو لە عێراق بینراوە ، هەرکاتێک بەغدا هەست بە بەهێزبوون و پێگە ودەسەڵات کرد بێتەوە ، دووبارە سیاسەتى دیکتاتۆرانە و ناوەندگەڕایی خۆى دەخاتە کار بۆ ئەوەى پەڵامار و گوشارى لە سەر گەلى کورد و ئینجا پێشێڵى دەستوور و هەموو ڕێککەوتنەکان بکات وەک هەموو ڕژێم و حکوومەتکانى رابردوو
مێژوو گەواهیدەرە ، گەلى کوردوقەوارەى کوردستان نەبووەتە هیچ جۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر هیچ وڵاتێک ، بەڵام ڕێگەش نادات هیچ لایەنێک وحکوومەتێک پێشێڵى مافە دەستوورییەکانى بکات وەک چۆن جەنابى سەرۆک مسعود بارزانى فەرمووێتى : بەخێرى کەس پێمان نەدراو بەڵکوو بەخوێنى سەدان هەزار شەهید و فیداکارى وگیانبازى پێشمەرگە هاتۆتەبوون. ئەمڕۆ کوردستانیان زۆر هوشیار و ئاگادارن بەرامبەر پیلانگێرى و نەخشەى دوژمنانى کوردستان . وێراى کەمکورییەکانیشەوە، بە ئیرادەى حکوومەتى کوردستان و هەموو هێزولایەنەکان چارەسەرى بۆ دەدۆزرێتەوە . بۆیە هەرگیز ڕێگە نادرێت بە هەر بیانوو وپاساوێکى سەیروسەمەرە وجیاواز دەستوەردان لە هەرێمى کوردستان بکرێت
ئەو چەواشەکارى و پیلانگێرییانەى دەسەڵاتدارانى ئێستاى بەغدا بەناوى کۆنترۆڵکردنى نەوت خورمەلە و گابەرەکە و دیبەگە و هتد.. ئینجا خاڵە سنوورییەکانى کوردستان دهۆڵى کۆنترۆڵکردن یان داگیرکردنى بۆ دەکەوتن ، تەنها کۆنترۆڵکردنێکى دارایی و بڕیارێکى سیاسیی و دەستوەردانێکى ئاسایی نییە لە کاروبارى کوردستان , بەڵکو درێژەپێدانى سیاسەتى بەعەرەبکردن و ناوەندگەرانیی و پێشێڵکردنى دەستوور و هەموو سەروەرییەکانى کوردستانە
بۆیە، هەنگاوەکانى دەسەڵاتدارانى عێراق پێمان دەڵێن ، کە کاتى ئەوەى گشت هێزولایەنەسیاسیەکان لەسەر یەک مێز کۆببنەوە، لە ژێر پەیام و ڕێنەمایی جەنابى سەرۆک بارزانى بە یەکدەنگ و یەکهەڵوێست جارێکى دیکە پەیامى گەلى کورد بۆ نەیارانى کورد دووبارە بکەنەوە کە گەلى کورد هەرگیز خۆى ناچەمێنێت

هەواڵی پەیوەندیدار

دەم هات هەرێما کوردستانێ بریارێ بدەت

دڵشاد

‏‎‎گرنگی بڕیاری ۱۳۲٥ و بەهێزکردنی تواناکانی ئافرەتان

دڵشاد

یاسا دادپەروەری یێ ناکەت

یاسین