zagros news agency

یەکێتیی ئەوروپا سندووقێکی تەکنەلۆژیی ٥٠ ملیار یۆرۆیی بۆ کێبڕکێ لەگەڵ ئەمریکا و چین ڕاگەیاند

 

یەکێتیی ئەوروپا، پلانەکانی خۆی بۆ ئامادەکردنی کیشوەرەکە بۆ «سەردەمی کوانتەم» و پێشنیازکردنی «یاسای کوانتەم» ئاشکرا کرد، کە تەرخانکردنی ٥٠ ملیار یۆرۆ وەبەرهێنان لەخۆ دەگرێت بۆ ڕێگریکردن لە دواکەوتن لە ئەمریکا و چین و بەدەستهێنانەوەی سەروەریی تەکنەلۆژی.

«یاسای کوانتەم» هاوشێوەی یاساکانی چیپ بۆ گۆڕینی توێژینەوە بۆ توانای پیشەسازی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای ئەمریکا و زنجیرەکانی دابینکردنی چین پێشنیاز کراوە، بە ئامانجی گەیشتن بە پێشەنگیی جیهانی تا ساڵی ٢٠٣٠، هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی ناوەندی تایبەتمەند لە وڵاتانی ئەندام و چاودێریکردنی زنجیرەی دابینکردن بۆ ٤٧ پێکهاتەی هەستیار کە ئێستا بۆ نۆ دانەیان هیچ دابینکەرێک لە یەکێتیی ئەورووپادا نییە.

«سندووقی سەرمایەی تەکنەلۆژیای سەروەری» (STEF) تا ٥٠ ملیار یۆرۆ بۆ کوانتەم و تەکنەلۆژیا هەستیارەکانی دیکەی وەک زیرەکیی دەستکرد ڕادەکێشێت، بە ئامانجی ڕاکێشانی تا شەش یۆرۆ وەبەرهێنانی تایبەت بەرامبەر هەر یەک یۆرۆ پارەی گشتی و پڕکردنەوەی بۆشایی وەبەرهێنانی تایبەت بەرامبەر ئەمریکا و بڕیارە تا ساڵی ٢٠٢٨ لە پاڵ «سندووقی کێبڕکێی ئەورووپا» بە بودجەی ٢٣٤.٣ ملیار یۆرۆوە دەست بە کار بکات.

کۆمپیوتەرە کوانتەمییەکان مەترسیی گەورە بۆ سیستەمەکانی کۆدکردنی ئێستا دروست دەکەن، بەتایبەت لە «ڕۆژی کیو»دا، بۆیە وڵاتانی ئەندام پێویستە تا ساڵی ٢٠٣٠ لە کەرتە پڕمەترسیدارەکان و تا ساڵی ٢٠٣٥ لە سەرجەم سیستەمەکانی دیکەدا بگوازنەوە بۆ کۆدکردنی دوای کوانتەم، دوای ئەوەی لەم مانگەدا ژێرخانی دیجیتاڵیی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕووبەڕووی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بووەوە کە دەگوترێت کاری هاککەرە چینییەکان بووە.

پڕۆژەیاساکە ئێستا بۆ تاوتوێکردن دەچێتە پەرلەمانی ئەوروپا و دواتر بۆ پەسەندکردنی کۆتایی دەدرێتە ئەنجومەنی ئەوروپا.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسروور بارزانی پەیامێک ئاراستەی کادیرانی پارتی دەکات

یاسین

دەوڵەت باخچەلی: قۆناغی داهاتوو چاکسازیی سیاسی و یاسایی دەبێت

سەڵاح

دوای هۆشداریی “حەمامی خوێن” شەڕی داتا لە نێوان بایدن و ترەمپدا دەگیرسێت

دڵشاد