پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕەوان بنت نەجیب تەوفیقی، وەزیری لاوانی شانشینی بەحرەین و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا کە شێخە دینا بن ڕاشد ئال خەلیفە، ڕاوێژکاری وەزارەت بۆ کاروباری پلاندانان و پێشخستن ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی پێشخستن و پەرەپێدانی تواناکانی لاوان کرایەوە. هەروەها ئاماژە بە گرنگیی ئەنجامدانی لووتکەی جیهانیی لاوان و کۆکردنەوەی گەنجانی داهێنەر و بەهرەمەندی جیهان لە هەولێر کرا.


