کۆنسێرتێکی تایبەت بە گۆرانی و میوزیکی کوردی ڕەسەن، لەلایەن تۆڕی میدیایی کوردستانەوە و بە بەشداریی تیپی میوزیکی ڕەسەن لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
کۆنسێرتەکە ئێوارەی چوارشەممە، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێرو ژمارهیهكی بهرچاو له هونهرمەندو میوزیك دۆستان بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە هونەرییە بە ئامانجی زیندووکردنەوەی ڕۆحی میوزیکی کوردی، پاراستن و پەرەپێدانی میراتی هونەریی ڕەسەن و گەڕانەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی میوزیکی کوردی سازکرا.
لە کۆنسێرتەکەدا، بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک گۆرانی و پارچە میوزیکی ڕەسەن، گرنگی هونەری میوزیکی کوردی و ڕۆڵی لە پاراستنی ناسنامە و کەلتووری کوردی خراوەتە ڕوو.

