zagros news agency

کۆنسێرتێکی تایبەت بە میوزیکی کوردیی ڕەسەن بەڕێوەچوو

کۆنسێرتێکی تایبەت بە گۆرانی و میوزیکی کوردی ڕەسەن، لەلایەن تۆڕی میدیایی کوردستانەوە و بە بەشداریی تیپی میوزیکی ڕەسەن لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

 

کۆنسێرتەکە ئێوارەی چوارشەممە، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێرو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمەندو میوزیك دۆستان بەڕێوەچوو.

 

ئەم چالاکییە هونەرییە بە ئامانجی زیندووکردنەوەی ڕۆحی میوزیکی کوردی، پاراستن و پەرەپێدانی میراتی هونەریی ڕەسەن و گەڕانەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی میوزیکی کوردی سازکرا.

 

لە کۆنسێرتەکەدا، بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک گۆرانی و پارچە میوزیکی ڕەسەن، گرنگی هونەری میوزیکی کوردی و ڕۆڵی لە پاراستنی ناسنامە و کەلتووری کوردی خراوەتە ڕوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەڵەبجە ئاهەنگی ئۆپەرێت و گۆرانی بۆ منداڵان سازكرا

ART

نێتفلیکس پۆپجی دەکاتە زنجیرەیەکی درامایی

ART

میلی بۆبی براون لە فیلمێکی نوێدا رۆڵ دەگێڕیت

ART