ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٢٦/١١/٢٠٢٦ گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سەردانی شێخ عوض محمد بن الشێخ مجرن سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی ئهدای تهتویر (اداء التطوير)ی کرد . لە دیدارێکدا سەرۆکی یەکێتی ژوورەکان خۆشحاڵی خۆی دەربری بەو دیدارە و ئاماژەی بە رەوشی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان کرد و گوتی دەمانەوێت ئەزموونی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنانی میرنشی عەرەبی یەکگرتووی ئیمارات بۆ هەرێمی کوردستان بگوازینەوە . دواتر شێخ عوض محمد بن الشێخ مجرن وێرای بەخێرهێنان گوتی گروپی کۆمپانیاکانمان لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان کار دەکات و هەوڵ دەدەین لە داهاتووش سەردانی هەرێمی کوردستان بکەین و پەرە بە پەیوەندیەکانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی نێوانمان بدەین .

