zagros news agency

ماجد موهەندیس دوای نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی دڵ نەخۆشخانەی جێهێشت

هونەرمەندی عێراقی، ماجد موهەندیس، دوای باشبوونی باری تەندروستی و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی قەستەرەی دڵ بە سەرکەوتوویی، نەخۆشخانەی جێهێشت، لە کاتێکدا هەوادارانی بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکەن بۆ سەر شانۆ و چالاکییە هونەرییەکانی.

شاعیر فائیق حەسەن، بەڕێوەبەری کارەکانی ماجد موهەندیس، پشتڕاستی کردەوە، هونەرمەندەکە دوای جێگیربوونی دۆخی تەندروستی نەخۆشخانەی جێهێشتووە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە بۆ دڵنیابوونەوە لە تەواوبوونی قۆناغی چاکبوونەوەی.

پێشتر موهەندیس بەهۆی تێکچوونی لەناکاوی باری تەندروستییەوە گەیەنرابووە نەخۆشخانە و خرابووە بەشی چاودێریی چڕ، ئەمەش شەپۆلێک لە نیگەرانی لەنێو هەوادارانیدا لە سەرانسەری جیهانی عەرەبی دروست کردبوو. کۆمپانیای ڕۆتان ڕایگەیاندبوو، سەرجەم کارە هونەرییەکانی هەڵپەسێردراون تا ئەو کاتەی دڵنیا دەبنەوە لە تەندروستیی.

ئەم دۆخە تەندروستییە بووە هۆی دواخستنی هەردوو کۆنسێرتەکەی ماجد موهەندیس لە شاری بەغدا، کە بڕیار بوو لە ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ـی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچن. بڕیارە هەردوو کۆنسێرتەکە بۆ مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو دوابخرێن، بەڵام تا ئێستا ڕۆژی کۆتاییان دیاری نەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە رێوڕەسمێکدا کتێبی “پەرتەوازەیی و یەکڕیزی” ناسێندرا

ART

ئافرەتێکی ناسنامەکەی ئاشکرا کرد و تۆمەتی دەستدرێژی رووبەڕووی راسڵ براند کردەوە

ART

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا

یاسین