زنجیرەی درامایی و پڕ لە نهێنی “The Hunting Wives” بە وەرزی دووەمییەوە دەگەڕێتەوە سەر شاشەکان و لە ڕێگەی پلاتفۆرمی نێتفلێکسەوە پەخش دەکرێت.
ئەم بەرهەمە تێکەڵەیەک لە نهێنی، وروژاندن و تاوان پێشکەش دەکات و ڕووداوەکانی لە کەشێکی دراماتیکیی بوێرانەدا لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا بەڕێوەدەچن.
ناوەڕۆکی زنجیرەکە باس لە ژیانی کۆمەڵێک ئافرەتی چینی دەوڵەمەند و خانەدانی تێکساس دەکات کە لە پشت دیمەنە کۆمەڵایەتییە شاهانە و بریقەدارەکانیانەوە، چەندین نهێنی، ململانێ و پەیوەندیی ئاڵۆز حەشار دراون. ئەم نهێنییانە تێکەڵ بە تاوانی کوشتن دەبن و دیوە شاراوەکانی ژیانی کەسایەتییەکان ئاشکرا دەکەن.
شێوازی ئەم زنجیرەیە تا ڕادەیەک لە زنجیرە بەناوبانگەکەی “Desperate Housewives” دەچێت، بەتایبەت لە نیشاندانی ئەو ئقفرەتانەی کە لە پشت ژیانێکی کۆمەڵایەتیی نموونەییەوە نهێنی دەشارنەوە.

