zagros news agency

وەرزی دووەمی “The Hunting Wives” لە نێتفلێکس دەستپێدەکاتەوە

زنجیرەی درامایی و پڕ لە نهێنی “The Hunting Wives” بە وەرزی دووەمییەوە دەگەڕێتەوە سەر شاشەکان و لە ڕێگەی پلاتفۆرمی نێتفلێکسەوە پەخش دەکرێت.

ئەم بەرهەمە تێکەڵەیەک لە نهێنی، وروژاندن و تاوان پێشکەش دەکات و ڕووداوەکانی لە کەشێکی دراماتیکیی بوێرانەدا لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا بەڕێوەدەچن.

ناوەڕۆکی زنجیرەکە باس لە ژیانی کۆمەڵێک ئافرەتی چینی دەوڵەمەند و خانەدانی تێکساس دەکات کە لە پشت دیمەنە کۆمەڵایەتییە شاهانە و بریقەدارەکانیانەوە، چەندین نهێنی، ململانێ و پەیوەندیی ئاڵۆز حەشار دراون. ئەم نهێنییانە تێکەڵ بە تاوانی کوشتن دەبن و دیوە شاراوەکانی ژیانی کەسایەتییەکان ئاشکرا دەکەن.

شێوازی ئەم زنجیرەیە تا ڕادەیەک لە زنجیرە بەناوبانگەکەی “Desperate Housewives” دەچێت، بەتایبەت لە نیشاندانی ئەو ئقفرەتانەی کە لە پشت ژیانێکی کۆمەڵایەتیی نموونەییەوە نهێنی دەشارنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆتۆمبێلێكی میلیشیا چه‌كداره‌كان كرایه‌ ئامانج و پێنج کەسیان لێ کوژرا

یاسین

ئەمشەو کوڕە کوردێک لە MMA شەڕی مێژوو دەکات

یاسین

رەزایی: ئێران ماددە پیتێنراوەکان لە خاکەکەی دەرناهێنێت

سەڵاح