zagros news agency

شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

لە سبەینێ یەکشەممەوە، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.
بەپێی زانیارییەکانی  کەشناسی، لە ئەنجامی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، سبەینێ ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. سەرەتای شەپۆلەکە لە کاتەکانی نیوەڕۆوە بە بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و نەینەوا دەستپێدەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و ڕاپەڕین دەگرێتەوە. هاوکات پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت و لە ئێوارە و شەودا بای باشووری ڕۆژهەڵات چالاک دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

سەڵاح

لە تاران پێشنوێژی کاتیی مزگەوتێک بە چەقۆ کوژرا

سەڵاح