zagros news agency

سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى ئيمارات كرد

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/5/23 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئيبراهيم ئه‌لزاهرى، كونسوڵى گشتيى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى فراوانكردنى جووڵه‌ى بازرگانيى نێوان هه‌ردوولا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سانای تاکایچی بووە یەکەم سەرۆکوەزیرانی ژن لە ژاپۆن

یاسین

حوسییەکان بەردەوامن لە هێرشە مووشەکییەکانیان بۆ سەر ناوەڕاستی ئیسرائیل

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین