zagros news agency

کۆریای باکوور مانگێکی دەستکردی سیخوڕیی هەڵدا و شکستی هێنا

کۆریای باکوور ڕایگەیاند، دوایین هەوڵی خۆی بۆ دانانی مانگێکی دەستکردی سیخوڕی شکستی هێنا و لە ئاسماندا تەقیەوە، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕەخنەکانی سیئۆل و تۆکیۆ هات کە نیگەران بوون لە پرۆسەی هەڵدانی ئەو مانگە دەستکردە سیخوڕییە.
ئیدارەی نیشتیمانی تەکنەلۆجیای ئاسمانی کۆریای باکوور، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، مانگی دەستکردی سیخوڕی “مالیگیۆنگ-1-1 ” لە قۆناغی یەکەمی هەڵدانیدا لە ئاسماندا تەقیوەتەوە و شکستی هێناوە”، ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری شکستەکە پەیوەندی بە بزوێنەری ئۆکسجینەوە هەبووە.
تۆڕی NHK ی ژاپۆنی تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە پێدەچێت ئەو مانگە دەستکردەی کۆریای باکوور بێت، کە لە ئاسماندا سووتاوە.
پیۆنگ یانگ دوێنێ ژاپۆنی ئاگادارکردبووەوە کە بەنیازە مانگێکی دەستکردی نوێ بەرەوە ئاسمان هەڵبدات، ئەمەش ڕەخنەی سیئۆل و تۆکیۆی لێکەوتەوە، کە داوای لە کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور کرد ئەو هەنگاوە هەڵبوەشێنێتەوە.
دانانی مانگە دەستکردەکە بۆ خولگەی هەمیشەیی لە پێشینەی کارەکانی کیم بووە و لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوودا ڕاگەیەندرا کە دوای دوو هەوڵی شکستخواردوو لە هەوڵێکی دیکە سەرکەوتوو بووە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ ئاگربەست لە غەززە، ئەنجوومەنی ئاسایش پڕۆژه‌كه‌ی بایدینی پەسەند کرد

سەڵاح

فەتحوڵا گولەن، ڕکابەری ئەردۆغان، له‌ ئه‌مه‌ریكا کۆچی دوایی كرد

سەڵاح

‎سێنتکۆم: ئەگەر دەستبەرداری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بین ئەمەریکا شکست دەهێنێت

گوران