ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك رایگهیاند، پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای سەرەکی نێوان ئاڵتون ستی و هیران ستی 2 لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێکرا.
وتیشی، پرۆژرکە پێکدێت لەکاری ڕێکخستنەوەی شەقام و فەرشکردنی چەگلی شکاو بەڕووبەری (1000م۲)، هەروەها کاری قیرتاوکردنی شەقام بەڕووبەری (1000م۲).
باسی لهوهش كرد، بەتەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە ئاسانکاری زۆر بۆ هاتووچۆ لەنێوان ئەم دووگەڕەکە دروست دەبێت.