zagros news agency

پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتیی كارتۆنی كوردی لە سلێمانی دەستیپێكرد

ناوەندی 7 رەنگە بە هاوکاری بەشی شێوەکاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بۆ ساڵی پێنجەمین لەسەر یەک، پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتیی كارتۆنی كوردی دەستپێکرد.

دیدارەکە تایبەت بە پۆرترێت بۆ رۆماننووسی كورد یەشار كەمال بە بەشداری 67 كاریكاتێریست لە 40 وڵاتەوە بوو.

دیدارەکە بە ئامادەبوونی محەمەد کوردۆ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و دەزگاكانی راگەیاندن كرایەوە.

بەرهەمەکان لە چوارچێوەی پێشانگەیەکدا خرانەڕوو و بڕیارە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی مێژوویی گرووپی BTS بۆ سەر تەختەی شانۆ

ART

ئیمی لوو ود: ئەنجێلینا جولی زۆر سادەیە و پشتگیری لێکردم

ART

شاکیرای پەردە لەسەر وردەکارییەکانی جیابوونەوەی لە جیرارد پیکێ لادەدات

ART