لە گەلەری جیهان لە هەولێر، دەزگای رۆشنبیری زانكۆكانی جیهان، پیشانگەی “تەمی بێ تابووت” بۆ هونەرمەند سارا تەڵایی کردەوە.
پێشانگەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە مامۆستایان و هونەرمەندان، دەزگای رۆشنبیری زانكۆكانی جیهان کرایەوە.
کار هونەرییەکانی نێو پێشانگەکە گوزارشت بوون لە مەرگەساتی ئەنفال و گۆڕەبەكۆمەڵەكان لە باشووری کوردستان.