zagros news agency

جامی یۆرۆ.. لە یاریێکی دراماتیکی تورکیا شکستی بە جورجيای هاوسێی هێنا

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەردوو هەڵبژاردەی تورکیا و جورجيا لە یاریگای سیگنال ئیدونا پارک ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی تورکیا توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە جورجيای هاوسێی بهێنێت.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یاریێکی بەهێز و بەچێژ بینرا و لە خولەکی دە دا تورکیا تۆپێکی لە ستوونی جورجيا دا، دوای چەندین هەوڵی هەردوو لا، لە خولەکی 25 هەڵبژاردەی تورکیا گۆڵێکی نایابی لەڕێگەی یاریزان مەرد مولدور تۆمارکرد،

بەڵام خۆشیەکانی تورکیا زۆری نەخایاند و لە خولەکی 32 یاریزان جورجس میکاتادزێ گۆڵی بەرامبەری هەڵبژاردەی جورجيای تۆمارکردەوە.

 

لە تایمی دووەم یارییەکە گەرم و گوڕ دەستیپێکردەوە و ئاردا گولەر لە دەرەوەی هێڵی سزا بە لێدانێکی جوان گۆڵی دووەمی تورکیای تۆمارکرد،

دوای ئەوە هەردوو هەڵبژاردە چەندین هەوڵیاندا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، تا خولەکی 6ی زیادکراوی گێمی دووەمدا کەرەم ئاکتۆرکۆخلۆ گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمارکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاری هەرسین: دەنگم بەو لیستە داوە کە ئەتوانێت ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و ئازادیم بۆ مسۆگەر بکات

یاسین

مه‌سرور بارزانی: ساڵی نوێ لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و هیوادارم ساڵی ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی بێت

یاسین

خشتەو کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین