zagros news agency

وەزیری نێوخۆی تورکیا: لە خۆرهەڵاتی تورکیا پێنج چالاکی پەکەکەمان کوشتووە

 

وەزیری نێوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی دەڵێت لە هەڵەمەتەکانی بۆزدۆغان-٤٣دا کە لە پارێزگاکانی ئاگری و باتمان بەڕێوەچوو، پێنج ئەندامی ڕێکخراوی پەکەکە لەچالاکی خران کە یەکێکیان ناوی لە لیستی سوور و سیانیان ناویان لە لیستی پرتەقاڵی داواکراواندا بوو.

یەرلیکایا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، بڵاویکردەوە: “قارەمانەکانمان لەسەر لووتکەی چیاکان، ڕێگاوبانە سەختەکانن و لە دەشتە بەرینەکان جێ‌پەنجەیان دیارە. لە لەنێوبردنی ناپاکەکان بەردەوام دەبین “.

عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە ئاکامی کاری هەواڵگریی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای ئاگری و باتمان و بە هەماهەنگیی لەگەڵ فەرماندەیی فەیلەقی گشتیی جەندرمە، سەرۆکایەتی هەواڵگریی فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە گوندە‌کانی قەزای دۆغوبایازیدی ئاگری و  پالاموت لە قەزای حەسەنکێفی باتمان هەڵمەتێک بەڕێوەچووە.

یەرلیکایا گوتی هەڵمەتەکە تایبەتی جەندرمە و هێزی کۆماندۆی جەندرمە و بە پشتیوانی فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانیی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار و هێلیکۆپتەری هێرشبەری ATAK بەڕێوەچووە و تیایدا پێنج  ئەندامی پەکەکە چالاکی خراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن: زیاتر لە 23 ملیۆن فۆڕمی دەنگدان ئامادەیه

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆری ئەمەریکی جاکی ڕۆزن كۆبووه‌وه‌

سەڵاح