ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌

سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازی لە تۆرکیلد بیوگ، بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێم کرد.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێم کرد بۆ ئەو هاوکاری و پەیوەندییە دیپلۆماسییەی ئەو چەند ساڵەی ڕابردوو.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕایان لەبارەی پێشهاتە هەنووکەییەکان و دۆخی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد، هەروەها باسیان لە سەرکردایەتیی نوێی یەکێتیی ئەوروپا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە کرد و جەختیان لە گرنگیی پێشخستنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان کردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کارەکانى نۆژەنکردنەوەى مۆنۆمێنتی شەهیدان تەواو بوو و بەم نزیکانە دەکرێتەوە

یاسین

پارێزگاری هەولێر: “فه‌رمانبه‌ران به ‌ئاسانی مووچه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن”

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لە شاندێکی وڵاتی قەتەر دەکات

یاسین