zagros news agency

رووسیا داگیرکردنی دوو گوندی دیکەی لە ئۆکرانیا راگەیاند

 

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، هێزەکانیان لە ئۆکرانیا، لە گوندی نۆڤۆپۆکرۆڤسکی لە رۆژهەڵاتی هەرێمی دۆنێتسک و گوندی ستێپۆڤا نۆڤۆسێلیڤکایان لە باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی خارکیڤ کۆنترۆڵ کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانیان لەچەند ئاڕاستەیەکەوە لە پێشڕەوی بەردەوامن.

زیاتر لە دوو ساڵە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵیشەوە سوپای ڕووسیا لە رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا پێشڕەوی کردووە، بەجۆرێک هەتا ئێستا زیاتر لە 50 گوند و شارۆچکەیان داگیر کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهای دۆلار دابەزی

سەڵاح

ئێران لە بەرانبەر وەرگرتنەوەی زیندانیەکدا دوو کەسی سویدیی لە زیندان ئازاد کرد

یاسین

پرێمەرلیگ.. برایتۆن بە ڕیمۆنتادا شکستی بە توتنهام هێنا

یاسین