zagros news agency

لە مانگی حوزەیراندا ٨٣ هاووڵاتیی ئێرانی دەست‌بەسەر کراون

لە مانگی حوزەیراندا 83 هاووڵاتیی ئیرانی کە زیاتر لە نیوەیان کورد و بەلووچ بوون لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند لە مانگی ڕابردوودا 83 کەس لە سەرانسەری ئێران دەستبەسەر کراون.

لەم ژمارەیەش 29 کەسیان کورد، 16 کەسی بەلووچ و 10 کەسیش سەر بە نەتەوەی تورکی ئازەری بوون.

پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستبەسەرکرانی 16 کەس کە 15 کەسیان کورد بوون، زۆرترین ژمارەی دەستبەسەرکرانی لێ تۆمار کراوە. لە پارێزگای کرماشان 8 کەس و لە پارێزگای سنەش 5 کەس دەستبەسەر کراون.

هەر بە پێی ئەم ئامارانە 8 ئافرەت و سێ منداڵ و پێنج مامۆستا و پێنج ڕۆژنامەنووس لە نێو دەستبەسەرکراوان دان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەری گۆڕینەوەی زیندانییان لە نێوان ئێران و فەڕەنسا

یاسین

به‌رێ بنیاتى بۆ چێكرنا رێكا گه‌لیێ باڵندا – پرا سیدا و چه‌ند پرۆژێن دى هاته‌ دانان

سەڵاح

رێكارێكی دیكەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەست پێدەكات

یاسین