zagros news agency

سبه‌ی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام ده‌درێت

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی دوای لە لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کرد کە ڕۆژی 11ی ئەم مانگە، یەکەمین دانیشتنی ئەنجوومەنەکە ئەنجام بدەن.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕاگەیاندووە: “دوای ئەوەی حکوومەتی فیدراڵی سەرکەوتوو بوو لە ڕێکخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بە پارێزگای کەرکوکیشەوە، کە لەساڵی 2005ـەوە ئەم ھەڵبژاردنانەی تیایدا ئەنجام نەدراوە، چەند جارێک وتوێژی سیاسی بە سەرپەرشتی ئێمە لەنێوان ئەو ھێزانەی کە براوەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکن، ئەنجامدراوە”.

ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە: “لەئەنجامی وتوێژی نێوان لایەنەکان، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پێکھێنانی ھاوپەیمانی ئیدارەی کەرکووک بۆ ئەوەی ھێزە براوەکان لەخۆ بگرێت، ھەروەھا پەڕەیەکی ڕێککەوتنی سیاسی لێکەوتەوە کە پرەنسیپە بنەڕەتییەکان و تەوەرەیەکی سیاسی، ئیداری، ڕۆشنبیری و ئابووری لەخۆدەگرێت”.

ڕاشیگەیاندووە: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان، ئێمە بانگھێشتی ئەندامانی براوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکەین کە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنەکە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام، سبه‌ی پێنجشەممە 11ی تەممووزی 2024، کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ لە بینای ئەنجوومەنی پارێزگا ئەنجام بدەن”.

باسی لەوەش کردووە: “ھەروەھا داوا لە ھێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەکەین ھاوکار بن، بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لە وتوێژە سیاسییەکاندا لەسەری ڕێککەوتوون و تەواو کردنی ئەم وتویژانە لە ڕۆژانی داھاتوودا”.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلای دەکرێتەوە

دڵشاد

د.نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی زانیاری له‌سه‌ر بریاری دادگای فیدرالی له‌باره‌ی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات

یاسین

هەولێر ئەمشەو لە دهۆکەوە هەنگاو بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق دەنێت

یاسین