ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كونسوڵخانەی ئەمریكا جەخت لە گرنگیی خزمەتگوزارییەكانی نێو پرۆژەی (هەژماری من) دەكاتەوە

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ی 7ی 2024، كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و له‌ ناوه‌ڕۆكی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا جه‌خت له‌ گرنگیی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نێو پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌كاته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر هاتووه‌، ئایا دەتزانی عێراق خەریکی ئەوەیە کە قبوڵکردن و بەکارهێنانی پارەدانی ئەلیکترۆنی زیاد بکات؟، پارەدان بە سیستمی ئەلیکترۆنی پڕۆسەیەکی سەلامەتترە و لە ڕێیەوە دەستت دەگات بە دۆلاری ئەمریکی و بە نرخە فەرمییەکەی مامەڵەی پێەوە دەکرێت، کاتێک لە کاتی گەشتکردنتدا لە دەرەوە بەکاری دەهێنیت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بۆ ئەوەی لە ئایندەدا سیستمی دارایی هەمووان لە خۆبگرێت، حکوومەتی عێراق رێنمایی وەزارەتەکانی کردووە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی جێبەجێ بکەن لەو شوێنانەی کاری کڕینیان تێدادەکرێت و لە هەمان کاتیشدا خەریکی پێداچوونەوەیە بە یاساکانی تایبەت بە پارەدانی ئەلیکترۆنی.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، بە گشتی سیستمی دارایی دیجیتاڵی دەبێتە هۆی دەستڕاگەیشتنی زیاتر بە ١. خزمەتگوزارییە فەرمییە بانکییەکانی وەک قەرز، بیمە، پارەدان و پارە پاشەکەوتکردن. ٢. ئەگەری کەمتری ونکردن و دزین و تاوانی دارایی. ٣. چەناڵی زیاتر بۆ وەبەرهێنان. حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی ڕەخساندنی سیستمێکی دارایی کە هەمووان دەستیان پێڕابگات و هانی هەمووان دەدەین کە لە ڕێی چەناڵە فەرمییە بانکییەکانەوە مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.

ئەمە لە كاتێكدایە كە سەرجەم ئەم خزمەتگوزارییانەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ئاماژەی پێداون، لە پرۆژەی هەژماری منی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشدا هەن، بە تایبەتیش كە یەكێك لە ئامانجەكانی پرۆژەی هەژماری من بریتییە لە پارەدانی ئەلیكترۆنی تاوەكوو مامەڵەكردن بە دراوی كاش كەم ببێتەوە و مامەڵە و ئاڵوگۆڕەكان لە ڕێگەی پارەدانی ئەلیكترۆنییەوە بكرێن.
ئەمەش بەڵگەیەكی دیكەیە لەسەر گرنگیی پرۆژەكەی حكوومەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو جۆیس بلەو

یاسین