zagros news agency

پۆلیسی ئاکرێ ئافرەتێکی لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد

پۆلیسی بنکەی گوڵان لە ئاکرێ ڕایگەیاند، ئافرەتێکیان دەستگیر کردووە لەسەر ماددەی هۆشبەر و هەروەها فەرمانی گرتنی هەبووە.

ئەمرۆ یەکشەممە، 14ـی تەمموزی، 2024، بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پۆلیسی بنکەی گوڵان لە ئاکرێ، ئافرەتێک بە ناوی “ع . م . ج” تەمەن ” 32 ” ساڵ، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە لە سەنتەری ئاکرێ دەستگیر کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، تۆمەتبار لە “دادگای تاوانی دهۆک” بەپێی ماددەی 30 لەیاسای نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان ژمارە1ـی ساڵی 2020، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ڕاشیگەیاند، پۆلیسی ئـاکـرێ بە هەماهەنگی لەگەڵ دادگای لێکۆڵینەوە لە ئاکرێ، بەپێی ڕێکارەکان ڕەوانەی دادگای تاوانی دهۆک کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئومێد خۆشناو : كۆتایی بە كەمیپنی” هەولێر ” بۆ هاوكاری و یارمەتیدانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان هێنرا

یاسین

سەرۆکی لوبنان: تاکە ڕێگا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دانوستانە

یاسین

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و زیو لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەدا

سەڵاح