ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمڕۆ مووچەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

sharethis sharing button

بەرپرسێكی گەنجینەی وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مامۆستایانی وانەبێژ دراوە و ئەمڕۆ خەرج دەکرێت.

سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران،  ڕایگەیاند: “بڕیاری خەرجکردنی مووچەی وانەبێژان هاتووە، و دەست بە خەرجكردنی دەكرێت و ئەوەی چەكی ئامادە بێت پارە وەردەگرێت.”

بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش، 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

سیستەمی چارەسەری پاشماوەی پزیشكی له‌ دوو نه‌خۆشخانه‌ دامه‌زرا

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ په‌یامێكدا رۆڵی كرێكارانی به‌رز نرخاند

سەڵاح