zagros news agency

وەزارەتی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ هێزەکانی هاوپەیمانان پێداچوونەوە بە بەرنامەی ڕیفۆرمی وەزارەت دەکەن

 

لەسەر داوای هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری چاکسازی و تیمێکی یاوەری بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان CJTF-OIR و گرووپی سەربازیی ڕاوێژکاریی فرەنەتەوییی هاوپەیمانان ناسراو بە (MNAG) کرد. ئامانجی کۆبوونەوەکە ئەوە بوو کە پێداچوونەوە بە بەرنامەی ڕیفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت، کە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی لە ڕێگەی تیمەکانیەوە بەڕێوەی دەبات، بە پاڵپشتی و ڕاوێژی گرووپی سەربازیی ڕاوێژکاریی فرەنەتەوەیی و ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان.

لەم کۆبوونەوەیە، بڕیار درا بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی بەشداری پێ بکرێت لە کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانان، کە پەیوەستن بە پرسەکانی چاکسازیی پێشمەرگە و هەروەها پێویستە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەکە بخرێتە ڕوو، بۆ ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕۆڵیان دیاربێت لەو پرۆژانەی پاڵپشت و ڕاوێژکاریین.

لە کۆتاییی کۆبوونەوەکە، بەڕێوەبەری چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی پاڵپشتیی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد، کە لەنزیکەوە هاوکاریی وەزارەت دەکەن، بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی چاکسازی و تیمی پرۆژەکانی. هەروەها داوای یارمەتی و ڕاوێژی زیاتری هاوپەیمانانی کرد، بۆ ئەوەی ئەو پلانانەی وەزارەت دایڕشتوون بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنی هێزەکانی، سەرکەوتووبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە

سەڵاح

حەج و عومرەی کوردستان: 12ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ڕێگه‌ی وشكانی و 14ی مانگیش له‌ ڕێگه‌ی ئاسمانی حاجیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی کوردستان واژۆ دەکات

دڵشاد