ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی 7ی 2024)، له پارێزگایه‌كی باشووری عێراق خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، كه به‌شێك له دانیشتوانی ناحیه‌ی شهفاعییهی سه‌ر به پارێزگای دیوانیه له باشووری عێراق، ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و خۆپیشانده‌ران له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكدا وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك تایه‌یان سوتاند و ڕێگه‌یه‌كیان داخست.
ئاشكرا كراوه، خۆپیشانده‌ران توڕه‌ن له حكوومه‌تی خۆجێی ناوچه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها حكوومه‌تی عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاوریان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه له ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كه خۆپیشانده‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌م گه‌رمای هاوینه كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و ده‌شڵێن، ئه‌گه‌ر كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی زیاد نه‌كرێن و هه‌روه‌ها ئاورێك له ناچه‌كه‌یان نه‌درێته‌وه، ئه‌وا له خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بن.