zagros news agency

لە دیاربەکر و مێرسین پێنج کەس بە گومانی ئەندامێتی کەجەکە دەستبەسەر کران

فەرماندەیی جەندرمەی مێرسین ڕایگەیاند هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن و ئاشکراکردنی چالاکییەکانی کەجەکە بەردەوامە و بە هەماهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتی مێرسین هەڵمەتی هاوکات لە مێرسین و دیاربەکر ئەنجامدراوە.
لە ئەنجامی ئەم هەڵمەتانەدا ٥ کەس بە گومانی ئەندامێتی کەجەکە دەستبەسەر کران.
فەرماندەیی جەندرمەی مێرسین هەروەها ڕایگەیاندووە، هاوکات لەگەڵ ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی ڕێکخراوەییشدا گیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی کاراباو.. مانچستەر سیتی بەدەستی تۆتنهام لە جامەکە دوورخرایەوە

یاسین

مەسرور بارزانی : سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەم، کە پشوویان درێژبووە لەگەڵ ئێمە

یاسین

خۆپیشاندان لە عێراق سەر هەڵدەدەنەوە

سەڵاح