zagros news agency

سەرۆک بارزانی بۆ شێخ عومەر عەلی: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە شێخ عومەر عەلی ڕاکان دەکات، بەهۆی کۆچی دوایی شێخ عەلی ڕاکان. هاوکات دەڵێت: “خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.”
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێز شێخ عومەر عەلی ڕاکان بەڕێزان شێخەکانی ڕاکان بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ (عەلی ڕاکان عەبدولعەزیز ئەلجەربا)ـم پێ گەیشت.
سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو شێخ عەلی ڕاکان و هەموو دۆست و ئاشنایانی و عەشیرەتی شەممەڕ دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
ی تەممووزی 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆهدار شێخۆ: هەمی دام و دەزگەهێن مە هەست ب بەرپرسیارەتیێ بکن، ژبەرکۆ ئارمانجا مە ڕازیکرنا خەلکێ مەیە

یاسین

شی جینپینگ بە شاندێكی گەورەی بازرگانییەوە دەچێتە واشنتن؛ هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا

سەڵاح

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین