zagros news agency

ئارتێتا؛ شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم

 

مایکڵ ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیەیاند ناتوانم لەوە زیاتر شانازی بە یاریزانەکانمەوە بکەم و دڵخۆش بم بەوەی لە یاریگادا بیانبینم، بە رۆحیەتێکی زۆر بەرزەوە یارییان کرد.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی لە یاری پێشوودا بەرامبەر وڵڤەرهامپتۆن لە کۆتا خولەکەکاندا خاڵیان لەدەستدا، ئەم یارییە فشارێکی زۆریان لەسەر بوو، بەڵام یاریزانەکان بە باشترین شێوە وەڵامیان دایەوە، ئەمە نیشانی دەدات کە لە چی ئاستێکدان.

ئارتێتا ستایشی تایبەتی لە هەریەکە لەئیبێریچی ئیزێوڤیکتۆر گیۆکێریسکرد کە هەریەکەیان دوو گۆڵیان تۆمارکرد، و وتی کە ئەوان ئاستێکی سەرنجڕاکێشیان پێشکەش کردووە و کاتێک پێویست بووە، خۆیان نیشان داوە.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە وتی: نابێت تەنها بەم ئەنجامە دڵخۆش بن بەڵکو دەبێت جار لە دوای جار ئاستی خۆمانبسەلمێنینەوە، چونکە وەرزەکە پڕیەتی لە هەوراز و نشێو.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە یەک ملیار و 300 ملیۆن دینار پێشکەش بە زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک کرا

یاسین

هه‌ولێر .. فێستیڤاڵێكی تایبه‌ت به‌ کاری دەستی و خواردنە کوردەوارییەکان به‌ڕێوه‌چوو

سەڵاح

راگەیێندراوی ئەو گرووپە لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە ئەمڕۆ چەکیان دانا

سەڵاح