zagros news agency

سامسۆنگ دەستیکرد بە دابەشکردنی Galaxy Z Flip6 Olympic Edition بەسەر وەرزشواناندا

 

کۆمپانیای سامسۆنگ لەم دواییانەدا لە کۆنگرەی (Unpacked) مۆبایلی (Galaxy Z Flip6 Olympic Edition) پێشکەش کرد کە ئەم مۆبایلە زیرەکەیە بە دیاری پێشکەش بە هەموو وەرزشوانانی بەشداربوو لە ئۆڵۆمپیادی پاریس (2024) و پارائۆڵۆمپیاد کرد هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە تازە دەستیکردووە بە دابەشکردنی یەکەکان بەسەر نزیکەی (17,000) وەرزشوانی بەشداربوو کە دەتوانن تاقیکردنەوەی فلیپ قەدکراوی نوێ تەنانەت پێش خستنەبازاڕی فەرمی ئامێرەکە بکەن هەروەها بە ڕەنگی زەرد و لۆگۆی ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 و پارائۆڵۆمپی لەسەر پانێلی پشتەوە هەڵکۆڵراوە هەروەها (eSIM) ی هەیە کە پێشتر (100) گێگابایت داتای (5G) دامەزرێنراوە کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە (Samsung Wallet) کارتی گواستنەوەی گشتی بەخۆڕایی تێدایە و هەروەها هەندێک ئەپڵیکەیشنی ئۆڵۆمپیاد هەن کە پێشوەخت بارکراون بۆ یارمەتیدانی وەرزشوانان بۆ کردنەوەی ئەزموونی نوێ و پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی نوێ کاتێک لە پاریسن.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. ڕۆما بەئاسانی شکستی بە ئۆدێنێزی هێنا

یاسین

فیدان گەشبینی خۆی بۆ ئاگربەست دەردەبڕێت و ئەمریکاش گەمارۆی دەریایی دەخاتە سەر بەندەرەکانی ئێران

سەڵاح

دەست بەسەر ئەو بەشە خۆراكەی مانگانەدا دەگیرێت كە لە بازاڕدا فرۆشراوە

یاسین