zagros news agency

پێنج خواردنی تەندروست دەبنە هۆی بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵ

کاتێک باس لە کۆلسیتڕۆڵ دەکرێت خەڵک وابیردەکەنەوە هەموو چەورییەکی خوێن زیانبەخشە، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە چونکە کۆلیستڕۆڵی خراپ و باشیش لە خوێندا هەیە، بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ هۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ.

ئەم پێنج خواردنە تەندروستن بەڵام لەوانەیە ببنە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵ:

-هێلکە
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی پڕۆتینەکانە، هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژ زیاددەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر کۆلیستڕۆڵی تێدایە، خواردنی بەڕێژەیەکی گەنجاو مەترسی نییە بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵ.

-ڕۆبیان
ئەو کەسانەی کێشیان دادەبەزێنن ڕێنمایی دەکرێن ڕۆبیان بخۆن، چونکە چەوری کەمە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر کۆلیستڕۆڵی تێدایە.

-سەردین
سەردین جۆرێکە لە ماسییە چەورەکان، سەرچاوەیەکی سەرەکی ئۆمێگا3یە، پێویستە زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت.

-پەنیر
پەنیری پڕ چەوری سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتین، کانزا و ڤیتامینەکانە، زانایان ڕێنمایی دەدەن دەربارەی ئەوەی ڕیژەیەکی گونجاوی لێبخورێت بۆئەوەی نەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و بەرزوبەنوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ.

-ماستی پڕ چەوری
ماستی پڕ چەوری ڕێژەیەکی زۆر کۆلیستڕۆڵ، پڕۆتین، کانزا و ڤیتامینەکانی تێدایە، زیادەڕەویکردن لە خواردنی ئەو جۆرە ماستەدا لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی کێش و بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا

سەڵاح

ئەم خواردنانە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاددەکەن

lana

ئایا پێویستە بەرهەمە شیرەمەنییەكان بەشێك بن لە ژەمەكانت

lana