zagros news agency

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی پێدانی کارتی تایبەتی نورینگە، کارتی کەسی و سەنتەرە پزیشکییە تایبەتەکان لە ناو نەخۆشخانە حکومییەکان بە نەخۆش قەدەغە دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 19-02-2024، وەزارەتی تەندروستی لە گشتانێکدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە: “پێدانی کارتی تایبەتی نورینگە یان  کارتی کەسی یان نەخۆشخانە و سەنتەر و تاقیگە و هەر دامودەزگایەکی دیکەی کەرتی تایبەت (ئەهلی) لە ناو نەخۆشخانە و بۆ نەخۆش قەدەغەیە و نابێت نەخۆش ناچاربکرێت سەردانی نورینگە و نەخۆشخانەی تایبەت بکات”.

بە گوێرەی گشتاندنەکە، “بڕیارەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، پاراستنی مافی نەخۆش و رێگەگرتن لە دیاردەی رێکلامکردن دەرکراوە”. دەشڵێت، “بە پێچەوانەوە، هەر پزیشک یان کارمەندی تەندروستی یان هەر فەرمانبەرێک بەرپرسیار دەبێت و رێکاری یاسایی و کارگێری لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر لە ئەنجامدانی ئەم دیاردەیە”.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا ناسنامەی سەربازە کوژراوەکانی ئاشکرا کرد

سەڵاح

ئێران ئامادەیە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دانووستان بکات

سەڵاح

چۆن فڵچەیەکی تەندروست بۆ ددانت هەڵدەبژێریت

lana