zagros news agency

گرنگترین سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی

زەیتی گوێزی هیندی یەکێکە لە زەیتە تەندروستەکان و ئەگەر بەشێوە و ڕێژەیەکی تەندروست بەکاربهێنرێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.

زەیتی گوێزی هیندی سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە، توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ڕێگری توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەکات وەک شێرپەنجە، شەکرە و زەهایمەر بەهۆی هەبوونی تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئۆکسانەکان بەپێی ماڵپەڕی”ئێم بی جی هێلس”، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات و یارمەتی شێدارکردنەوەی دەدات.

هاوسەنگی ڕێژەی شەکر لەخوێندا ڕادەگرێت، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی قژ و بەهێزبوونی هەیە، لەگەڵ ئەوەی سوودی زۆرە بەڵام دەبێت بەڕێژەی گونجاو بەکاربهێنرێت، چونکە لەوانەیە کاریگەری لاوەکی هەبێت وەک سکچوون و دروستبوونی کێشەکانی کرداری هەرس، هەروەها ئەو کەسانەی هەستیاریان بە گوێزی هیندیە نابێت بەکاریبهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەکانی منداڵ هەستیاری بە شیر چییە

lana

رێجیمێکی سادە دەتوانێت هەوکردنی جومگەکان کەم بکاتەوە

lana

کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە زستان خۆت لە پەتا و هەڵامەت بپارێزە

lana