هەسارەکانی مەریخ و موشتەری لە ئاسمانی شەودا لە یەکتر نزیک بوونەتەوە و تاوەکو 10 ساڵی دیکە ئەوەندە لە یەکتر نزیک نابنەوە.
ڕۆژی چوارشەممە لە چاوی ئێمەوە زۆر نزیکتر دەبنەوە لە یەکتر. بەڵام لە ڕاستیدا موشتەری گەورەترین هەسارە لە سیستمی خۆرماندا و مەریخی دراوسێمان زیاتر لە 575 ملیۆن کیلۆمەتر لە یەکترەوە دوور دەبن.
لە کاتژمێرەکانی ڕۆژدا لە چوارشەممەدا لە زۆربەی وڵاتانی ئەمەریکای باشوور و ئەمەریکای باکوور و ئەوروپا و ئەفریکا دوو هەسارەکە دەگەنە کەمترین جیابوونەوەیان، یەک لەسەر سێی پلە یەک یاخود نزیکەی یەک لەسەر سێی پانی مانگ. بەڵام جۆن جیۆرجینی لە تاقیگەی جێت پرۆپولشنی ناسا لە کالیفۆرنیا دەڵێت کاتژمێرێک یان تەنانەت ڕۆژێک پێشتر ئەوەندە جیاواز دەرناکەون کاتێک ئاسمان تاریک دەبێت.
باشترین بینین لە ئاسمانی ڕۆژهەڵات دەبێت، بەرەو بورجی تاوروس. ئەم جووتبوونە کۆمیکانە کە بە پەیوەندی هەسارەیی ناسراون تەنها سێ ساڵ جارێک یان زیاتر ڕوودەدەن.
جیۆرجینی دەڵێت ” ئەم جۆرە ڕووداوانە زیاتر بابەتی جوانین بۆ ئەوانەی کە سەیری ئاسمان دەکەن، بیر لەوە دەکەنەوە کە ئاخۆ دوو تەنە گەشاوەکە کە ئەوەندە لە یەکتر نزیک بوونەتەوە چی بن. زانست لە توانایدا هەیە بە تەواوەتی چەند ساڵێک پێشتر پێشبینی ڕووداوەکان بکات.”
لە ساڵی 2018 ەوە دوو هەسارەکە ئەوەندە لە یەکتر نزیک نەبوونەتەوە، کە یەکێکیان لە دوای ئەوی دیکەیانەوەیە. هەتاوەکو ساڵی 2033 ش ئەوە ڕووناداتەوە، لەو ساڵەدا تەنانەت زیاتریش نزیک دەبنەوە لە یەکتر.
بەپێی جیۆرجینی، زۆرترین نزیکبوونەوەی دوو هەسارەکە لە ماوەی 1000 ساڵی ڕابردوودا لە ساڵی 1761 دا بووو، کاتێک مەریخ و جوپیتەر بە چاوی ئاسایی وەکو یەک تەن دەبیندران، ساڵی 2348 بە هەمان شێوە ئەوەندە لە یەکتر نزیک دەبنەوە.
voa