zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند ،هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەزری دووەم خولی دووەم، پۆلەناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەم شێوەیی خوارەوە دەبێت.

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە
بۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی

(هەولێر – سلێمانی – دهۆک – گەرمیان – هەڵەبجە – سۆران – ڕاپەڕین – زاخۆ)

بابەت / هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن

​سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی (سیستەمی وەزارەتی پەروەردە) ئاگادار بکەنەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

​١- هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم، پۆلەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی بنەڕەتی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢ تا ٢٠٢٦/٥/٦ ئەنجامدەدرێت.

​٢- تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٠ تا ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.

​٣- تاقیکردنەوەی کرداری قۆناغی ئامادەیی پیشەیی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٥ تا ٢٠٢٦/٥/٧.

​٤- تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٥ تا ٢٠٢٦/٧/١ ئەنجامدەدرێت.

​٥- تایبەت بە تاقیکردنەوەی پەیمانگەکان:-

أ- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی یەکەم لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٩ تاکو ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.

ب- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی دووەم لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٤ تاکو ٢٠٢٦/٦/٢٠ ئەنجامدەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆلانی بە سەرۆکی کاتی سوریا هه‌ڵبژێردرا

سەڵاح

هەولێر… دوو رووداوی ئاگر كەوتنەوە روویاندا

دڵشاد

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین