محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران و جێگری تازە هەڵبژێردراوی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران ٩ ڕۆژ دوای دەستنیشانکرانی، دەستی لە کار کێشایەوە.
محەمەد جەواد زەریف کۆڵەگەی سەرەکیی دانووسانی ئەتومیی نێوان ئێران و ئەمریکا بووە و بەم دواییانەش لە هەڵمەتی هەڵبژارنی سەرۆککۆماری ئێرندا کەسی چالاک و شوێندانەری کۆکردنەوەی دەنگان بۆ پزیشکیان بوو و ئێستا لە ناڕەزایی خۆی لە هەڵبژاردنی وەزیرانی کابینەی نوێ دەربڕیوە.
زەریف لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس داوای لێبوردنی لە هاووڵاتیان کردووە و بە لێبوردە ناوی بردوون.ش