zagros news agency

جێگری سەرۆک‌کۆماری نوێی ئێران دەستی‌ لەکار کێشایەوە

 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران و جێگری تازە هەڵبژێردراوی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک‌کۆماری نوێی ئێران ٩ ڕۆژ دوای دەستنیشانکرانی، دەستی لە کار کێشایەوە.

محەمەد جەواد زەریف کۆڵەگەی سەرەکیی دانووسانی ئەتومیی نێوان ئێران و ئەمریکا بووە و بەم دواییانەش لە هەڵمەتی هەڵبژارنی سەرۆک‌کۆماری ئێرندا کەسی چالاک و شوێن‌دانەری کۆکردنەوەی دەنگان  بۆ پزیشکیان بوو و ئێستا لە ناڕەزایی خۆی لە هەڵبژاردنی وەزیرانی کابینەی نوێ دەربڕیوە.

زەریف لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس داوای لێبوردنی لە هاووڵاتیان کردووە و بە لێبوردە ناوی بردوون.ش

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لەبازارەکانی کوردستان

یاسین

وەزیری گواستنەوەی عومان: تێپەڕین لە گەرووی هورمز بەبێ وەرگرتنی باجە

یاسین

کەشناسی: ئاسمان ڕوو لە ساماڵ بوون دەکات و تەمومژ ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.

سەڵاح