zagros news agency

پارێزگاری هەولێر: “هەر کەس و لایەنێک کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت”

ئەمشەو سێشەممە 2024.2.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی لەنزیکەوە سەردانی بازاڕی لەنگەی کرد لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە رایگەیاند: ” تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زەرەروزیانەکان دیار نین، هەر کەس و لایەنێکیش کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت”.

گوتیشی: “بەهۆی ئاگرەکەوە 20 کەس بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەشێکی زۆری ئەوانەی رەوانەی نەخۆشخانە کراون کارمەندی تیمەکانی بەرگری شارستانی بوون و توشی تەنگەنەفەسی بوون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەیەکی زۆری دوکان بەهۆی ئاگرەکەوە سوتاون و بەهۆی کۆبوونەوەی خەڵکی لە بازاڕەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی بە زەحمەت توانیویانە بەشێکی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن. وتیشی، “داوا لە هاوڵاتیان دەکەین شوێنی رووداوەکە و بازاڕەکە چۆڵ بکەن”.

ئەوەشی خستە روو، سەرجەم تیمەکان لەناو بازاڕی لەنگە دەمێننەوە و دوای کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئاگرەکە، بازاڕەکە بەجێ دەهێڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی کۆبووەوە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

لە هەولێر مەراسیمی ناساندنی ڕۆمانی “چ” بەڕێوەچوو

دڵشاد