zagros news agency

‎بڕیارێك بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خزمەتی خانەنشینی دەركرا

لەسەر داوای وەزارەتی دارایی، ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بابەتی درێژكردنەوەی تەمەنی خزمەتی خانەنشینیی كەسوكاری شەهیدان بڕیارێك دەردەكات.

به‌پێی نووسراوێكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، ئاماژە بە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی كراوە بۆ بابەتی درێژكردنەوەی تەمەنی خزمەتی خانەنشینیی كەسوكاری شەهیدان.

لە ناوەڕۆكی نووسراوەكەدا هاتووە: “پاڵپشت بە نووسراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدن، بەڵام لە دەزگای شەهیدانی حكوومەتی فیدراڵی تۆمارن، پێنج ساڵ ماوەی خانەنشینییان درێژ ناکرێتەوە و نابێت ناویان لە لیستی مووچەشدا هەبێت.”

بەپێی نووسراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، جەخت كراوەتەوە: “ئەو كەسوكاری شەهیدانەی یاسای ماف و ئیمتیازی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان دەیانگرێتەوە، تەمەنی خانەنشینییان درێژ دەكرێتەوە، بەڵام ئەوانەی سەر بە دەزگای شەهیدانی حكوومەتی فیدراڵین ئەو بڕیارە نایانگرێتەوە و درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 65 ساڵی نایانگرێتەوە.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “بەپێی رێككەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دارایی فیدراڵ ناوی ئەو كەسانە لە لیستی مووچەدا زیاد ناكرێت.”

پاڵپشت بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014 بەدەر لە تەمەنی یاسایی خانەشینی، ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدن، پێنج ساڵ ماوەی خزمەتیان درێژ دەکرێتەوە، بەمەش تەمەنی خانەنشینییان لەجیاتی 60 ساڵی دەبێتە 65 ساڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌رجه‌كانى حه‌ماس بۆ ڕێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ى تره‌مپ ئاشكرا ده‌كرێت

سەڵاح

21 فیلم بۆ بەدەستهێنانی چڵە خورمای زێڕین لە فێستیڤاڵی کان کێبڕکێ دەکەن

ART

پەیوەندی نێوان مێسی و یانەیەکی ئیتاڵیا دەبێتە هەواڵی گەرمی مێرکاتۆ

یاسین