zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 9/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەتی تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی بواری بانکی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئاماژەی بە پڕۆژەی ( هەژماری من) کرد کە تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە مووچەخۆرانی کەرتی گشتی تۆمارکراون و پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوودا مووچەی دووسەد هەزار کەس لە ڕێگەی (هەژماری من )ەوە بدرێت.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پڕۆژەکە و پشتیوانیی و چاودێریی بانکی ناوەندی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی تایبەتی خۆی لە هەژماری من و چاکسازییە بانکییەکانی حکومەتی هەرێم. هەروەها باسیی لە گەشەکردنی خواستی دامەزراوە داراییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ هەماهەنگیکردن و پشتگیریکردن لە ستراتیژیی حکومەتی هەرێم لە بواری داراییدا کرد .

خێراترکردنی گشتگیری دارایی لە هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە ئامانجە ستراتیژییەکانی بانکیی ناوەندیی عێراق و هەنگاوەکانی بە دیجیتەڵکردنی بانکەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بەپەلە..بەیاننامەیەک لە پەرلەمانتارانی کریستیانەوە

سەڵاح

نەیشینزلیگ لیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین

کۆمپانیای Microsoft وەشانێکی نوێی راگەیاند

یاسین