zagros news agency

هەفتەی شەشەمی سینەمای گەڕۆک لە چاکسازی گەوران

لەچوارچێوەی هەفتەی شەشەمی سینەمای گەڕۆک لە چاکسازی گەوران، فیلمی سینەمایی “تەمی بابا” لە دەرهێنانی فیلمسازی کورد زانیار فەتاح نمایشکرا.

فیلمەکە لە نواندنی هەردی سەلامی، هەڵوێست محەممەد، هەژان هێرش، شوان کەریم و شەماڵی عەبە ڕەشە.

فیلمەکە بۆ سزادراوانی بەشی مادە هۆشبەرەکان بە دوو نمایشی جیاواز لە دوو کاتی جیاوازدا نمایشکرا.

سینەمای گەڕۆک بە سەرپەرشتی و جێبەجێکردنی تیمی هونەری خۆبەخش لە بەشی هونەری سینەمای سلێمانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بەبەهاوکاری بەشی کتێبخانەی ناو چاکسازی گەوران و بە ئامادەبوونی بەشی راگەیاندنی چاکسازی گەوران.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

ئەنجلینا جولی بە دەست چوونە دەرەوەی مندالەکانی دەناڵێنێت

ART

ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر گرێبەستێکی ٢ ملیار دۆلاری بۆ فرۆشتنی سیستەمی دژە درۆن بە کووەیت ده‌ربڕی

سەڵاح