zagros news agency

یەکەم تریلەری فیلمی مێژوویی “Raja Shivaji” بڵاوکرایەوە

کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان یەکەم ڤیدیۆی تریلەری فیلمی  “Raja Shivaji”یان بڵاوکردەوە، کە باس لە ژیانی سەرکردەی ناوداری هیندی شیڤاجی مەهاراج دەکات.

 

فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر گەشتی سەرکەوتنی شیڤاجی لە گەنجییەوە و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە داگیرکەرەکانی سەردەمی خۆی، تاوەکو توانی شانشینی “ماراتا” دابمەزرێنێت و چەمکی حوکمی سەربەخۆ بچەسپێنێت.

 

ئەم بەرهەمە مێژووییە کۆمەڵێک ئەستێرەی گەورەی سینەمای بۆڵیوود کۆدەکاتەوە، لەوانە ڕیتیش دیشموخ، سانجای دۆت، ئەبهیشێک باچان و ڤیدیا بالان.

 

بڕیارە فیلمەکە لە 1ی ئایاری 2026، هاوکات لەگەڵ ئاهەنگەکانی ڕۆژی “ماهاراشترا”، بە شێوەیەکی جیهانی نمایش بکرێت.

 

بەرهەمهێنەران پلان وایە فیلمەکە بە چەندین زمانی جیاواز بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین بینەر لە ناوەوە و دەرەوەی هیندستان ڕابکێشن.

 

تریلەرەکە کە سەرەتا لە سینەماکان و پاشان لە پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان بڵاوکرایەوە، بەهۆی دیمەنە جەنگییە مێژووییەکان و پلانی ستراتیژی سەرکردەکە، دەنگدانەوەیەکی زۆری لەناو هەوادارانی سینەمادا دروست کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەكەم دیداری خانمانی گەرمیان بەڕێوەچوو

ART

ئەندرۆ ستانتۆن بە فیلمێک مێژووی 45 هەزار ساڵە دەگێڕێتەوە

ART

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART