ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران: ئیسرائیل جووڵەی هەبێت توندتر وڵامی دەدەینەوە

دوای هێرشی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە دەڵێن ئەمە پەیامێک بووە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن دەتوانن ئاسایشی ئیسرائیل بخەنە مەترسییەوە و هۆشداریش دەدەن ئەگەر ئیسرائیل بیهەوێت کاردانەوەی هەبێت، وڵامێکی زۆر توندتر لەم هێرشانە بەم وڵاتە دەدەنەوە.
دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دووسەد مووشەکی بالستیک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، دەسەڵاتدارانی ئیران سەبارەت بە هەر جۆرە کارادانەوەیەکی ئیسرائیل هۆشداری بەم وڵاتە دەدەن.
سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند ئەگەر ئیسرائیل بیهەوێ بەرانبەر بەو هێرشەی شەوی ڕابردوو کاردانەوەی هەبێت وڵامی زۆر توندتر لە لایەن ئێرانەوە وەردەگرێت.
مەسعوود پزیشکیان، گوتی: وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا دەبێت ئەم تاوانبارانە لەسەر جێی خۆیان دانیشێنن بۆ ئەوەی واز لەم کردەوانە بهێنن. لەبەر ئەوەی ئەگەر بیهەوێ بەردەوام بێت ئیدی وا بە ئاسانی نابێژ و ئەگەر بیهەوێژ کارێک بکات کە ئاسایشی ئێمە تێک بدات، ئێمە پێشانمان دا دەتوانین ئاسایشی ئەوان تێک بدەین. ئەگەر بیانهەوێت کارێک لە دژی ئێمە بکەن، وڵامی زۆر توندتر لەوەی دوێشەو پێشانمان دان، وەردەگرن.
ئێران دەڵێ لە هێرشی وەعدەی سادقێ 2دا تەنیا بنکە سەربازی و ئەمنییەکانی ئسیرائیلیان بە ئامانج گرتووە و نەیانویستووە زیان بە خەڵکی مەدەنی بگەیەنن. سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتەش ڕایگەیاند، لە ئەگەری کاردانەوەی ئیسرائیلدا ئامادەن هێرشێکی چەند ئەوەندەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بکەنە سەر ئەم وڵاتە و ئەمجارەیان هەموو ژێرخانەکانی ئیسرائیل بە ئامانج دەگیرێن.
حسێن باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش دەڵێت: سوپای پاسدران و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران چ لە بواری بەرگری و چ چ بۆ هێرشی دووبارە و هێرشێکی چەند ئەوەندەی ئەم هێرشە ئامادەن. ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی کە شێت بووە لە لایەن ئەورووپا و ئەمریکاوە کۆنترۆڵ نەکرێ و لەسەر تاوانەکانی بەردەوام بێت یا بیهەوێ لە دژی حکوومەت و خاکی ئێران هەنگاوێک هەڵبێنێ، ئۆپەراسیۆنەکەی ئێمە ئەمجارەیان چەند ئەوەندە گەورەتر دەبێت و هەموو ژێرخانەکانی ئەوان بە ئامانج دەگرین.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کورسییان لە پەرلەمانی تورکیا گۆڕانی بەسەرداهات

سەڵاح

ئێران… لافاو چوار كه‌سی كوشت و ١٢ بێسەروشوێن بوون

سەڵاح

ئەمەریکا ئامۆژگاری ئیسرائیل دەکات هێرش نەکاتە سەر ئێران

سەڵاح