ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمپانیای Microsoft وەشانێکی نوێی راگەیاند

 

کۆمپانیای (Microsoft) بەشێوەیەکی فەرمی ئەمڕۆ وەشانێکی نوێی مایکرۆسۆفت ئۆفیسی ڕاگەیاند بە دیزاینی نوێ بۆ تەواوی ئەپەکانی وەک (Excel, PowerPoint, OneNote, Outlook) بۆ هەردوو سیستەمی (Windows) و (Mac) نوێکراوەتەوە کە کۆمەلێک گۆرانکاری نوێ ئەنجامداوە هەروەها گەورەترین گۆڕانکارییەکانی ئۆفیسی (2024) دەتوانرێت لە ئێکسڵ و پاوەرپۆینت و ئاوتلۆکدا بدۆزرێتەوە هەروەها مایکرۆسۆفت فەنکشنی نوێی لە ئێکسڵ زیاد کردووە هەروەها لەگەل فەنکشنی نوێی دەتوانیت (Image) بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە وێبەوە ڕابکێشیت هەروەها دەتوانێت (Dynamic Arrays) درووست بکەیت بۆ چارتەکان، کە لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەک توانای هەیە بە شێوەیەکی خۆکارانە (ئۆتۆماتیکی) خۆی نوێ بکاتەوە هەروەها نوێکاری بۆ بەشی ئاوتڵۆک کراوە کە گەڕان بۆ پەیام و هاوپێچەکان و پەیوەندییەکان تێیدا باشتر کراوە هەروەها دەتوانیت لە Word, Excel, PowerPoint بە شێوەیەکی ئاسان و ڕاستەوخۆ وێنە لە مۆبایلێکی ئەندرۆیدەوە ڕابکێشیت هەروەها نوێکاری لە بەشی ۆردکراوە لە کاتی بوونی کێشەیەک بۆ نموونە تێکچوونی ئەپەکە یاخوود نەمانی کارەبا ئەوا فایلەکە بە شێوەیەکی کاتی خەزن دەکرێت و هیچ زانیارییەک نافەوتێت هەروەها خەزن کردنی زانیارییەکان لە وۆردی نوێ بە شێوەیەکی کاتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری دۆستانە.. ئەرجەنتین بردیەوە و ئامادەیە بۆ کۆپا ئەمریکا

sirwan

ئالپئارسڵان بایراکتار: بۆ دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاماده‌ی هاوکاریین

یاسین

لە بەغدا دوو ئەفسەر و سەربازێک گیانیان لەدەستدا

یاسین