ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئۆلێگ کۆبیاکۆڤ: رووسیا بەهاوکارییەکانی بەرەنگاری برسێتی بووەتەوە لە ئەفریقیا

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ رووسیا، ئۆلێگ کۆبیاکۆڤ، رایگەیاند، دابینکردنی دانەوێڵەی رووسیا بەخۆڕایی بۆ وڵاتانی ئەفریقا کە پێویستیان پێیەتی، بەشداربووە لە بەرەنگاربوونەوەی برسێتی لە کیشوەرەکەدا.
کۆبیاکۆڤ دەشڵێت: ئەو پێداویستیانەی رووسیا وەرگیراون 23%ی پێویستی ساڵانەی سۆماڵ بە گەنم و 9%ی پێداویستییەکانی بورکینافاسۆ و 6%ی پێداویستییەکانی مالی دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە تایبەتی گرنگە ئەم هاوکارییە بەخۆڕایی بێت بۆ وەرگرانی لە ئەفریقا.
ئەو گوتیشی: دەمەوێت ئاماژە بە بەشداریی رووسیا بکەم لە پرۆگرامی خۆراکی جیهانیدا، بەو پێیەی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا هاوکارییەکانی بۆ 30 وڵاتی ناوچە جیاوازەکانی جیهان بە تایبەت لە ئەفریقا بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار پێشکەش کردووە.
دیمیتری پاتروشێڤ، وەزیری کشتوکاڵی رووسیا لەم دواییانەدا تەواوبوونی ڕادەستکردنی 200 هەزار تۆن دانەوێڵەی بۆ شەش وڵاتی ئەفریقا وەک هاوکاری بێبەرامبەر ڕاگەیاند، لەوانە بورکینافاسۆ و زیمبابۆی.
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو، وڵاتانی ئەفریقا دەتوانن ببنە بەرهەمهێنەری خۆراک بۆ خۆیان، هەروەها دەتوانن ببنە هەناردەکاری ئەو بەرهەمانە ئەگەر خاوەنی تەکنەلۆژیای پێویست بن.
سەرۆکی رووسیا جەختیشیکردەوە، کە رووسیا هەوڵی خۆی دەدات بۆ ڕێگریکردن لە قەیرانی خۆراکی جیهانی، هەروەها بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئەو وڵاتانەی کە پێویستن لە ڕووی دارایی و تەکنیکی.
س/ئارتی
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

قۆناخی دووهەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی ئێران ١٠ ئایار بەڕێوە دەچێت

یاسین

گیانله‌داستدانی سه‌رۆكی ئێران و شاندی یاوه‌ری راگه‌یه‌نرا

سەڵاح

کۆشکی سپی: بایدن چارەسەری نەخۆشی پارکینسۆن وەرناگرێ

سەڵاح